Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ تۆتنهام دەتوانێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە؟

سکای ئەڵمانیا هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

سکای ئەڵمانیا دەنگۆی پەیوەندیکردنی رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی بە تۆتنهام بەدرۆدەخاتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لەوە دەکەن تۆتنهام لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ، هێرشبەری ریال مەدرید واژۆ دەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مووچە زۆرەکەی رۆدریگۆ بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم سپێرز و ئەستەمە تۆتنهام بتوانێت ئەو مووچەیە بۆ هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە دابین بکات.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا ئەگەری رۆیشتنی رۆدریگۆ لە مێرکاتۆی زستانە کراوەیە و ئەگەری هەیە یاریزانەکە لە مانگی یەک لەگەڵ یانەیەکی نوێ رێکبکەوێت.

رۆدریگۆ 29 یارییە بەدوای یەک گۆڵی بۆ ریال مەدرید نەکردووە، چابی ئاڵۆنسۆ متمانەی پێی نییە و بەتەواوی پەراوێزی خستووە. لەم وەرزە تەنیا 452 خولەک یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button