Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی مۆسێس کایسیدۆ پاداشت دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی گرێبەستی مۆسێس کایسیدۆ، ناوەڕاستکاری ئیکوادۆری نوێدەکاتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەەتەوە، چێڵسی بڕیاریداوە مۆسێس کایسیدۆ پاداشت بکات، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی گرێبەستەکەی نوێدەکەنەوە، گۆڕانکاری لە مەرجەکانی گرێبەستەکەی دەکەن و مووچەکەی زیاد دەکەن.

ناوەڕاستکارە ئیکوادۆرییەکە لە هاوینی 2024 بەبڕی 116.00 ملیۆن یۆرۆ لە بڕایتنەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی هەشت وەرز لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆکرد. گرێبەستەکەی لە هاوینی 2031 بەسەردەچێت.

کایسێدۆ لە وەرزی 2023/2024 تاوەکو ئێستا تەنیا لە سێ یاریی پرێمەرلیگ بەشداریی نەکردووە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان زیاتر لە 100 یاریی بۆ بلوز کردووە.

کایسێدۆ لەم وەرزە 21 یاریی بۆ چێڵسی کردووە و بەشداریی شەش گۆڵی کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە. هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنەکانی بلوزە.

Back to top button