Loading...
ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئەستێرەکەی بارسێلۆنا ئۆفەری ئینگلیزەکان رەت دەکاتەوە

پرێمەرلیگ باشترین خولی تۆپی پێیە!

Yariga App

یاریگا –

فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی بارسێلۆنا هەموو ئەگەرەکانی پەیوەندی کردنی بە پرێمەرلیگ رەتکردەوە.

دی یۆنگ ئاشکرای کرد کە بەردەوام لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ئۆفەری لە یانەکانی پریمەرلیگ پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە یانە کاتالۆنییەکە ئاسودەیە نایەوێت رێڕەوی وەرزشی خۆی بگۆڕێت.

دی یۆنگ لە لێدوانێکیدا بۆ ESPN سەبارەت بە پرسی پەیوەندی کردنی بە پرێمەرلیگ گوتی:

لەو باوەڕە نیم پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە بکەم، بەردەوام ئۆفەرم هەبووە، بەڵام لە بارسا دڵخۆشم.

دی یۆنگ لە درێژەی قسەکانیدا پرێمەرلیگی بە باشترین خولی ئێستای جیهان وەسف کرد و بەراوردی کرد بە سەردەمی گەشەسەندنی لالیگا کە نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر بوو. لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەوە کردەوە کە مەرج نییە یاریزانێک بۆ سەلماندنی تواناکانی و ناوبانگی لە پرێمەرلیگ یاری بکات.

هەروەها پرسیار لە فرێنکی دی یۆنگ کرا سەبارەت بە لێدوانەکانی رۆناڵد کومان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە کیس سمیتی یاریزانی لاوی هۆڵەندی بەراورد بە پێدری کرد و دی یۆنگ گوتی:

پێموانییە بەڕاستی هیچ شوێنێک یاریزانێکی وەکوو پێدری هەبێت جگە لە ئیسپانیا، زۆر نین ئەو یاریزانانەی وەک پێدری یاری دەکەن، پێموانییە کەسێکی لەو جۆرەمان هەبێت. هەرچەندە کیس سمیت بەهرەیەکی زۆری هەیە، بەڵام ژیرانە نییە لەم قۆناخەدا زۆر لەو بارەیەوە بڵێین، دەبێت رێگەی پێبدەین بە ئارامی یاری تۆپی پێ بکات و دواتر بڕیار بدەین.

ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە 28 ساڵانە لە ساڵی 2019 لە یانەی ئەیاکسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، بووەتە یاریزانێکی سەرەکی بۆ تیپەکەی هانزی فلیک و رۆڵی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستدا دەگێڕێت. بەدرێژایی ساڵان دەنگۆی زۆر لەسەر گواستنەوەی بۆ پرێمەرلیگ هەبووە، بەڵام هەمیشە بڕیاری داوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button