Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

دوای تووڕەبوونی لیڤەرپوول؛ هاوارد وێب هۆکاری رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ڤان دایک ئاشکرادەکات

واز لە بەراوردکاری بهێنن

Yariga App

یاریگا –

مشتومڕی سەر گۆڵەکەی ڤیرجیڵ ڤان دایک لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی تەواو نەبووە.

هاوارد وێب، سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ، بەتووندی وەڵامی تۆمەتەکانی لیڤەرپوولی داویەوە کە ئاڕاستەی کریس کاڤانا، ناوبژیوانی یاریی لووتکەی گەڕی پێشووی پرێمەرلیگ کردبوو.

کاڤانا گۆڵێکی ڤان دایکی بە بیانووی ئۆفسایدبوونی ئاندرو رۆبێرتسن رەتکردەوە. ڤان دایک بە لێدانێکی سەر گۆڵێکی کرد، بەڵام کاڤانا روونیکردەوە کە رۆبێرتسن پێش چاوی جیانلویجی دۆناروومای گرتبوو، بۆیە گۆڵەکەی رەتکردەوە.

دووشەممە و رۆژێک دوای یارییەکە، لیڤەرپوول بەفەرمی سکالای لە کۆمەڵەی ناوبژیوانانی پیشەگەری ئینگلتەرا تۆمارکرد.

وێب لە بەرنامەی Match Officials Mic’d Upی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس روونیکردەوە؛

تۆپەکە بە لێدانێکی کۆرنەر گەیشتە لای ڤان دایک، لەگەڵ چوونە دەرەوەی یاریزانانی مانچێستەر سیتی لە شوێنی خۆیان، رۆبێرتسنیان بە لە زۆنی ئۆفساید جێهێشت، کاتێک ڤان دایک خۆی بەرزکردەوە، ئەوا ناوبژیوان ناچارە هەڵسەنگاندنی جیددی بۆ دیمەنەکە بکات.

هەرچەندە تۆپەکە بەر رۆبێرتسن نەکەوت، بەڵام بەڕوونی خۆی لە تۆپەکە لادەدات و تۆپەکە بەسەر سەری رۆبێرتسن تێدەپەڕێت و دەچێتە گۆڵەوە.

ئەم رووداوە لەنێو جەرگەی شەش یاردە روویداوە و زۆر لە دۆناروما نزیکبوو. بۆیە ناوبژیوان بڕیاریداوە کە یاریزانەکە پێشی گۆڵپارێزەکەی گرتووە و وایکردووە بڕیارێکی گونجاو نەدات.

وێب هۆکاری نەگەڕانەوەی ناوبژیوان بۆ ڤار روونکردەوە و رایگەیاند، دەبێ هۆکارێکی دیار هەبێت؛

تەنیا بە فاوڵی روون و ئاشکرا، ناوبژیوان دەگەڕێتەوە ڤار، لەم حاڵەتەشدا ئەم مەرجانەی تێدا نەبووە.

تاکە راستی کە لە حاڵەتەکەدا هەبووە، ئەویش رووبەڕووبوونەوەی یاریزان و گۆڵپارێزە، یاریزانەکە ناچاربووە خۆی بچەمێنێتەوە.

بەراوردکردن نادروستە

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول، حاڵەتەکەی بۆ گۆڵەکەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر وۆلڤز لە وەرزی رابردوودا بەراورد کرد، ئەوکاتە بێرناردۆ سیلڤا لە هەمان حاڵەتدا بوو، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، گۆڵەکە هەژمارکرا.

وێب لەبارەی بەراوردکردنی هەردوو گۆڵەکە دەڵێت؛

جیاوازییەکی زۆر لەنێوان دوو حاڵەتەکدا هەیە، ئەوەی سیلڤا تۆپەکە بەڕوونی بەسەر سەری خۆسێ سا، گۆڵپارێزی وۆڵڤز تێپەڕی نەک بەسەر سەری سیلڤا، دواتر بێرناردۆ دوور لە تۆپەکە جووڵەی هەبوو و هاوشێوەی رۆبێرتسن ناچار بە خۆچەماندن نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button