Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

سانجێرمان لە کەیسی گواستنەوەی بەرگریکارێک پێش ریال مەدرید دەکەوێت

هەردوو یانەکە چاوییان لە بەرگریکارێکە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان سەرنجی تەواوی لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێکی فەڕەنسی داناوە.

دایۆت ئوپامێکانۆ، بەرگریکاری بایرن میونشن کێشەیەکی گەورەی لە یانە ئەڵمانییەکە دروستبووە. گرێبەستی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد، ناڕوونییەکی زۆر لەبارەی چارەنووسی یاریزانەکە لە ئالیانز ئارێنا هەیە.

هێربێرت هاینەر، سەرۆکی میونشن داوای لە ئوپامێکانۆ کردووە، هاوشێوەی جەمال موسیالا، یۆشوا کیمیچ و ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، گرێبەستەکەی لە میونشن نوێبکاتەوە.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ (RMC) ئاشکرایکردووەت، پاریس سانجێرمان چاوەڕێی دوا ئاماژەی ئوپامێکانۆیە و لە ئەگەری دەربڕینی رەزامەندی، لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش دەکات.

ئوپامێکانۆ لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، دەتوانێت ئازادانە گفتوگۆ لەگەڵ یانەکانی دیکە بکات و میونشنیش نایەوێت بگاتە ئەو قۆناخە.

لەلایەکی دیکەوە، رادیۆ فەڕەنسییەکە روونیکردووەتەوە، ریال مەدرید پرسیاری ئەگەری گواستنەوەی ئوپامێکانۆی لە میونشن کردووە، دەیەوێت وەڵامێکی لەلابێت هاوتەریب لەگەڵ گرنگیپێدانی بە ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول.

بابەتی زیاتر

Back to top button