Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی داوای ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەکەن

مووچەکەی کەمە و نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول مەڵاس داوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، مەدرید و مان سیتی لە نزیکەوە چاودێری دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی لیڤەرپوول دەکەن و پێیانوایە، کەمی مووچەکەی دەبێتە پاڵنەرێک بۆ جێهێشتنی ئانفیڵد.

سۆبۆسلای یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی لیڤەرپوول، بەڵام مووچەکەی بەراورد بە ئەستێرەکانی دیکە کەمە و لەوانەیە لە کۆتایی وەرز رێگە بۆ چوونە دەرەوەی خۆی خۆشدەکات.

مووچەی هەفتانەی سۆبۆسلای بریتییە لە 135 هەزار پاوەند، ئەگەر بە ئەستێرەکانی مەدرید بەراورد بکرێت، ئەوا زۆربەی مەدریدییەکان زیاتر لە 350 هەزار پاوەند وەردەگرن و یاریزانێکی وەکو بێرناردۆ سیلڤا، بڕی 300 هەزار پاوەندی هەفتانە لە مان سیتی وەردەگرێت.

گرێبەستی سۆبۆسلای لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت و لە ماوەی رابردوودا، لیڤەرپوول گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 دەستپێکردووە.

سۆبۆسلای لە هاوینی ساڵی 2023 لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، تاوەکو ئێستا 110 یاریی کردووە؛ خاوەنی 17 گۆڵ و 19 پاسی یەکلاییکەرەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button