Loading...
ئاسیاگرنگترین

سبەی مانچینی وەک راهێنەری یانەیەکی عەرەبی دەناسێنرێت

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مانچینی وێستگەیەکی دیکەی راهێنەرایەتیکردن تاقیدەکاتەوە و سبەی واژۆی رێککەوتنەکە دەکات.

ئەزموونی مانچینی  ئیتاڵی لە بوارەکەدا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2021 لەگەڵ یانەی فیورێنتینا دەستیپێکرد. لەو کاتەوە چەندین یانە و هەڵبژاردەی ناوداری تاقیکردووەتەوە؛ وەک لازیۆ، ئینتەر میلان دوو وێستگە مانچێستەر سیتی، گالاتاسەرای، زێنیت، ئیتاڵیا و کۆتاجاریش هەڵبژاردەی سعوودیە بوو کە لە هاوینی 2023 ئەرکەکەی گرتەدەست و لە ئۆکتۆبەری 2024 جیابوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سبەی مانچینی گەشتی دەوحەی پایتەختی قەتەر دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی سەدی ئەو وڵاتە.

رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە رێککەوتن لەنێوان یانە عەرەبیەکە و راهێنەرەکەدا کراوە. بەوەش تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

Back to top button