Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەگەرێکی بەهێز؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا واز لە یاریکردن دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا لە کۆتا وێستگەکانی یاریکردنی نزیکدەبێتەوە و ئەوەشی پەیوەستکردووە بە دۆخی گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، ئەگەرێکی بەهێزە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت ئەگەر بێتو یانەکەی لەدوای ئەم وەرەزەوە ئۆفەرێکی نوێ بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی هێرشبەرە پۆڵەندیەکەی نەکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی کە ئەو ئەگەرە بەهێزە لە ئارادایە ئەگەرچی هێشتا بژاردەکانیتر رەتنەکراونەتەوە، بەوەی یانەکانی ئەوروپا و سعوودیەش چاویان لە دۆخەکەیە و رەنگە ئاراستەی بیرکردنەوەی لیڤا بگۆڕدرێت.

لیڤاندۆڤسکی کە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە، لە هاوینی 2022 بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە یانە کاتالوونیەکە کرد. ئەم وەرزە ئەگەرچی لە بەشێک لە یارییەکان بەهۆی پێکان و تەکتیکی لە پێکهاتەی سەرەکیی نەبوو، بەڵام توانیویەتی لە 9 یاریی خولی ئیسپانیدا 7 گۆڵ تۆمار بکات. لە چامپیۆنزلیگیش هێشتا ئامارەکەی سپیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button