Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ لامین یامال لە شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی دوورخرایەوە.

هەژماری فەرمی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لامین یامال بەهۆی پێكانەوە لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكە دوورخرایەوە.

لە بەیاننامەكەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هاتووە، ستافی پزیشكی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی سەرسوڕمان بوون كاتێک زانیویانە دوێنی دووشەممە پێش پەیوەندیكردنی بە شاندی هەڵبژاردەكەوە لامین یامال نەشتەرگەرییەكی رادیۆی بۆ بڕبڕەی پشتی كردووە.

ئەم رێكارە بە بێ ئاگاداری ستافی پزیشكی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كراوە، كە تەنیا راپۆرتێكیان پێشكەشكردووە ماوەی چاكبوونەوەی بە 7-10 رۆژ خەمڵێندراوە.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە و بۆ پاراستنی یاریزانەكە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری دوورخستنەوەی یاریزانەكەیدا.

ئیسپانیا لە 15 و 18 ئەم مانگەدا دوو یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەكانی جۆرجیا و توركیا دەكات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button