
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی مارک كاسادۆ ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێبكاتەوە.
كاسادۆ لە هاوینی 2024 لە تیمی دووەمی بارسێلۆناوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی ئێستای لە 2028 بەسەردەچێت.
🔴Noticia SPORT
🔙Vuelta a empezar con Casadóhttps://t.co/ea8EW0iUCw
— Diario SPORT (@sport) November 11, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا پلانی داناوە گفتۆگۆكانی لەگەڵ مارک كاسادۆ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستپێبكات.
گرێبەستەكەی ئێستای كاسادۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت و یانە كاتالۆنییەكە دەیەوێت تاوەكو 2030 و بە زیادكردنی مووچەكەی گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
وەرزی رابردوو كاسادۆ رۆڵێكی گرنگی لە بەدەستهێنانی نازناوەكانی بارسێلۆنا بینی و بەشداری 36 یارییكرد و توانی گۆڵێك بكات و 6 گۆڵیش درووست بكات.



