Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی پێدری بۆ یاریگاكان راگەیەندرا

هەواڵی خۆش بە فلیک دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

وادەی گەڕانەوەی پێدری، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریگاكان ئاشكرا كرا.

سەرچاوەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، پێدری ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بە قۆناخی چاكبوونەوەی لە پێكانەكەی گەشبینە.

پێدری بەرەوپێشچوونی بەرچاوی لە چاكبوونەوەی بەخۆیەوە دەبینێت و بەمەش هیوای زوو گەڕانەوەی بۆ یارییەكانی بارسێلۆنا پێدەبەخشێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رادیۆی كاتالونیا، كەسە نزیكەكانی پێدری بە چاكبوونەوەی پێدری گەشبینن و پێیان وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە راهێنانە بەكۆمەڵەكانی بارسێلۆنا.

ئاماژە بەوەشكراوە، یاریزانە 22 ساڵانەكە ناتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی بارسێلۆنا لە لالیگا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو بكات.

بەڵام ناوەڕاستكارە ئیسپانییەكە دەتوانێت بۆ یاریی بەرامبەر چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بگەڕێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button