Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

بەمزووانە دەگەڕێمەوە؛ زیدان لە گەڕانەوەی بۆ كاری راهێنەرایەتی نزیكە

زیزۆ دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

زینەدین زیدان، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و راهێنەری پێشووتری ریال مەدرید رایگەیاند بەمزووانە دەگەڕێتەوە و كاری راهێنەرایەتی دەستپێدەكاتەوە.

زیدان لە دوای جێهێشتنی ریال مەدرید لە وەرزی 2020/2021 هیچ ئەزموونێكی دیكەی تاقی نەكردەوە و زۆر ئۆفەری یانە و هەڵبژاردەكانی رەتكردەوە.

راهێنەرە فەڕەنسیەكە سەركردایەتی ریال مەدریدی كرد و توانیان سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی یەک لە دوای یەک بەدەستبهێنن.

لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، زیدان دەربارەی گەڕانەوەی بۆ كاری راهێنەرایەتی گوتی؛

بەمزووانە، زۆر نزیكە و بەمزووانە روودەدات.

زۆربەی سەرچاوەكان زیدان بە وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەبەستنەوە، لە جێگای دیدیێ دیشان كە گرێبەستەكەی لە دوای جامی جیهانی 2026 بەسەردەچێت.

زیزۆ وەكو راهێنەر لەگەڵ ریال مەدرید نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ 3 جار، لالیگا 2 جار، سوپەری ئەوروپا 2 جار، جامی جیهانی یانەكان 2 جار و جامی سوپەری ئیسپانیای 2 جار بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button