Loading...
ئاسیاعێراق

کام یاریزان لە شوێنی مونتەزڕ ماجد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێڕاق دەکرێ؟

هەڵبژاردەی عێڕاق یەکەم یەکەی مەشقی لە ئەبوزەبی کرد

Yariga App

یاریگا –

دوای گەیشتنیان بە ئیماڕات، هەڵبژاردەی عێڕاق یەکەم یەکەی مەشقی کرد و راهێنەریش بڕیاری کۆتایی دەربارەی مونتەزڕ ماجد دا.

دوای بانگهێشتکردنی بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێڕاق، مونتەزڕ ماجد، داوای لێبوردنی کرد و رایگەیاند کە بە هۆی نەخۆش کەوتنیەوە ناتوانێ لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق بەشداری دوو یارییەکەی بەرامبەر ئیماڕات بکات.

گراهام ئاڕنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق دەربارەی مونتەزڕ ماجد و بانگهێشتکردنی یاریزانی دیکە لە شوێنی ئەو گووتی:

مونتەزڕ داوای لێبوردنی کردووە و بە هۆی بارودۆخی تەندروستیەوە ناتوانێ بۆ ئەم دوو یارییە لەگەڵمان بێت، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەحوازم، بە هۆی کەمی ماوەی یارییەکەمان بەرامبەر ئیماڕات هیچ یاریزانێکی دیکە لە شوێنی مونتەزڕ بانگهێشت ناکەم.

مونتەزڕ ماجد، ناوەڕاستکاری هاماڕبی سویدیه و تەمەنی 20 ساڵە، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە کۆی 30 یاریی بەشداری 26 یاریی کردووە، حەفت گۆڵی تۆمار کردووە و خاوەن پێنج ئەسیستە لەگەڵ تیپەکەی، پێشووتریش بۆ هەڵبژاردەی سویدی ژێر 17 ساڵان و ژێر 20 ساڵان یاریی کردووە.

پێنج شەممە ( 11ـی نۆڤێمبەری 2025 ) کاتژمێر 7ـی شەو لە یاریگای محەمەد بن زاید، لە یاریی چوونی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئیماڕات رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێڕاق دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button