Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ جموجووڵێکی نامۆی نێیمار سۆشیاڵ میدیای تەنیوە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا بە جموجووڵێکی سەیر سەرنجەکانی سۆشیاڵ میدیای بۆ لای خۆی راکێشتووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکیتر سانتۆس شکستی تووش بووە، ئەمجارە لەسەردەستی فلامینگۆ و بە ئەنجامی 3-2.

نێیمار کە دوای ماوە شکستخواردووەکەی لە هیلالی سعوودی گەڕایەوە بۆ یانەکەی منداڵیی، لە بەڕازیلیش دیسان نائومێدیی تووش بووەتەوە و سانتۆس لە پلەی 17ی ناوچەی دابەزینە. تەنها 3 یاریی لەبەردەم نێیمار و هاوتیمەکانیدا ماوە تا یانەکەیان رزگار بکەن.

لە ڤیدیۆیەکی تایبەتدا لە میانی یارییەکە، نێیمار لە ناوەڕاستی یاریگاوە دەگەڕێتەوە بۆ لای گۆڵپارێزەکە تا تۆپی ماڵی گۆڵ بکاتەوە یاریی لە ترسی ئەوەی نەوەک بە تۆپی درێژ. کەچی کە یاریی بە تۆپ دەکات بۆ هاوتیمەکەی، ئەو یاریزانە بەبێ گوێدان بە ویست و پلانەکەی نێیمار راستەوخۆ بە تۆپی درێژ تۆپ دەخاتەوە نیوە یاریگای تیمی دژبەر، ئەوەش نێیمار پەست دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button