Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

ئەنجامەکانی ناپۆلی کۆنتی و دی لاورێنتیس ناچار بە کۆبوونەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامەکانی ناپۆلی روو لە خراپیە و شەوی رابردووش 2-0 بە بۆلۆنیا دۆڕا لە میانی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵی، کە ئەوەش هێندەیتر یانەکەی خستە دۆخی نەرێنیەوە.

هەر دوای یارییەکەش ئانتۆنیۆ کۆنتی راشکاوانە رەخنەی ئاراستەی یاریزانەکان کرد بەهۆنی پیشاننەدانی ئارەزوو بۆ بردنەوە و پابەندبوون.

کۆنتی گەڕایەوە سەر رەفتارە کۆنەکەی

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، بەهۆی ئەو ئەنجامانەوە، بەتایبەت کە لە 5 یاریی رابردوودا تەنها 2 بردنەوەیان تۆمارکردووە، کۆبوونەوەیەک بۆ ئەمڕۆ لەنێوان کۆنتی و بەڕێوبەرایەتی ناپۆلی رێکخراوە و خودی ئۆریێلۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانەکەش ئامادەدەبێت.

رۆژنامەکە مەبەستی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە هەردوولا دەیانەوێت تێبگەن چۆن بەردەوام بن و ئایا دەکرێت بەو ئاڕاستەیە درێژە بە کاری پێکەوەیی بدەن.

ئەنجامەکانی ناپۆلی تەنها لە سێریائەی روو لە خراپی نیە، تیمەکەی کۆنتی لە چامپیۆنزلیگیش ئاستێکی خراپ پیشان دەدەن و لە پلەی 24دا نیشتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button