
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆروگوای و یانەكەی راگەیاند.
شەوی رابردوو رایۆ ڤاییكانۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
ڤاڵڤێردی بە سەرەكی یارییكرد و لە خولەكی 83 یاریگای جێهێشت و ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد جێگای گرتەوە.
Parte médico de Valverde.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) November 10, 2025
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند؛
دوای ئەو پشكنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن ستافی پزیشكی یانەكەوە بۆ فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی كرا، دەركەوت لە ماسوولكەی قاچی راستیدا تووشی پێكان بووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی DAZN چاوەڕوان دەكرێت ڤاڵڤێردی بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.



