Loading...
فه‌ره‌نسا

لیۆن ناوبژیوان بە هاوکاریکردنی پاریس تۆمەتبار دەکات

Yariga App

یانەی لیۆنی فەڕەنسی دەستی تۆمەت درێژ دەکەن بۆ ناوبژیوانان و پێیان وایە هاوکاری پاریس سان جێرمان دەکەن.

بۆ دووهەم یاری لەسەریەک پاریس لە کۆتا چرکەی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد. لە گەڕی پێشوودا گۆنچالۆ رامۆس لە خولەکی 95 گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر نیس و ئەم هەفتەیەش بەرامبەر لیۆن لە کۆتا خولەکدا ناوبژیوان یاریزانێکی لیۆنی بە کارتی سوور کردە دەرەوە و دووبارە لە خولەکی 95 گۆڵی بردنەوەیان تۆمارکرد و ئەمجارەیان لە رێگەی جواو نێڤێس.

ناوبژیوان بۆ کارتە سوورەکە داوای ڤاڕی کرد و ناوبژیوانانی ڤاڕیش بڕیارەکەیان پشت راستکردەوە، ئەمەش بە تەواوی ستافی راهێنەرانی لیۆنی توڕەکرد.

خۆرخی ماسیێلی یاریدەدەری راهێنەر بۆ میدیاکان دوای یارییەکە وتی”

ئێمە شیکاریمان بۆ فاوڵەکانی ئەم یارییە کرد. ئەمڕۆ 59 هەزار کەس لەنێو یاریگادا بوو پێم وایە تەنها چوار کەس  هاوڕانەبوون لەگەڵ ئێمە. ئێمە تێناگەین لەو لوتبەرزەیەی کە تەنانەت بۆ تەماشا ناکرێنەوە. نیکۆ لای ئێمە راستەوخۆ دەرکرا بە کارتی سوور  بەڵام ئافۆنسۆ مۆرێرا چەند فاوڵی لێ گیرا و ناوبژیوان هەڵوێستی نەبوو؟ پێم وایە ئەوان باشترینی تیمی ئەورووپابوون ساڵی رابردوو پێویستیان بەوە نیە بە 16 یاریزانە یاری بکەن چونکە من ستافی ڤاڕ یش هەژمار دەکەم.

دواتر ماتیس لویس ژان بەڕێوبەری تەکنیکی لیۆن یش هاتە دەنگ و وتی

سەرەتا دەمەوێت پیرۆزبایی لە تیمەکەمان بکەم ئەمشەو یارییەکی زۆر باشییان ئەنجامدا و شانازی بەو ئاستەوە دەکەین و توانییان کێشەی زۆر بۆ پاریس دروست بکەن. بەڵام جارێکیتر زۆر نائومێد کراین چونکە پێمان وایە هەڵەی زۆر گەورەی ناوبژیوانمان بینی و ئەمجارەش بە تەواوی سەرمان سوڕماوە. نازانین چی بکەین، هەرچەندە دووبارە لێدرایەوە و قسەمان لەگەڵ کردن و چووینە لایان، سوودی نەبوو ئەمە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە و چارەسەر ناکرێت.

📸 OL v PSG: referee's decisions spark debate 🥶 - Yahoo Sports
دیمەنێک کە تۆپ بەر دەستی زابارنی دەکەوێت و نەکرا بە لێدانی سزا بۆ لیۆن

پاریس لەم وەرزەدا هەمان ئاستی پێشوو پێشکەش ناکات و لە کۆتا چرکەکاندا سێ خاڵی کۆتا دوو یاری بەدەستهێناوە. لە 12 یاری ئەم وەرزەدا تووشی دۆڕانێک و سێ بەرامبەربوون هاتووە. هەریەک لە یانەکانی مارسیلیا و لێنس بەجیاوازی تەنها دوو خاڵ لەدوای پاریسەوەن.

هەرچی لیۆنە بەم شکستە دابەزی بۆ پلەی حەوتەم و ئەگەر خاڵێکی یارییەکەی پاریسی ببردایەتەوە، ئەوا دەچووە پلەی پێنجەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button