Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ڤار لە پلاک کوژێنراوەتەوە؛ مەدریدییەکان هێرشی تووند دەکەنە سەر ناوبژیوان

جارێکی دیکە ڤار لە یاریگای دێ ڤایێکاس کێشە دروست دەکات..

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە رۆژنامە مەدریدییەکان هێرشێکی تووند دەکەنە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی رایۆ ڤایێکانۆ و ریال مەدرید و تۆمەتباری دەکەن بەوەی لێدانی سزای دروستی بۆ ریال مەدرید هەژمار نەکردووە.

ماڵپەڕی ئۆکەی داریۆ بڵاویکردووەتەوە، وادیارە ڤار هەرگیز لە یاریگای دێ ڤایێکاس کار ناکات، چونکە بینیمان لە یارییەکەی ڤایێکانۆ و بارسێلۆنا ناوبژیوان لێدانی سزای دروستی بۆ ڤایێکانۆ هەژمار نەکرد و نەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ ڤار، چونکە زیاتر لە نیوەی یارییەکە ڤار لەو یاریگایە کێشەی هەبوو و کاری نەدەکرد.

پێگە مەدرییەکە هێرشێکی تووندی کردووەتە سەر ژووری ڤار و بڕوای وایە سێ حاڵەت هەبوو دەبوایە بانگی ناوبژیوان بکەنەوە تاوەکو پێداچوونەوەیان بۆ بکات و ریال مەدرید لە لێدانی سزا بێبەشکراوە.

هەمان سەرچاوە نووسیویەتی، هەشت خولەک بەر لە کۆتایی یارییەکە پێپ چاڤاریا لە کیلیان ئێمباپێ دەدات بەڵام ناوبژیوان هیچ ناڵێت، هەمان یاریزان لە کۆتا خولەکی یارییەکە کیلیان ئێمباپێ رادەکێشێت و بەریدەداتەوە، بەڵام دووبارە ناوبژیوان هیچ ناڵێت و ژووری ڤاریش هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.

ئەمە جیا لەوەی لە گێمی یەکەم هەر لەناو ناوچەی سزا بە تووندی لە جود بێڵینگهام دەدرێت بەڵام جارێکی دیکە نە ناوبژیوان و نە ژووری ڤار کاردانەوەیان نەبوو، بە بڕوای ئۆکەی داریۆ لە یارییەکەدا سێ حاڵەتی گوماناوی هەبووە کە دەبوو ڤار پێداچوونەوەی بۆ بکات بەڵام وەک ئەوەی هاوشێوەی یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ڤار لەکار کەوتبێت بەهیچ شێوەیەک کاردانەوەی نەبوو.

پاش ئەوەی ریال مەدرید لەگەڵ ڤایێکانۆ بەبێ گۆڵ یەکسانبوو، بارسێلۆنا 4-2 لە سێڵتا ڤیگۆی بردەوە و جیاوازی نێوانیان بۆ سێ خاڵ کەمبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button