
یاریگا –
ئارنە سڵۆت رخنەکانی لەسەر ئاستی ناوبژیوانی یارییەکەنی نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی نەشاردەوە دوای ئەوەی یانەکەی لە هەفتەی 11ی خولی ئینگلیزی 3-0 تووشی پێنجەمین شکستی ئەم وەرزە هات.
سیتی لەلایەن ئێرلینگ هالاندەوە لە خولەکی 29 تۆڕی میوانەکەیان هەژاند. بەڵام بە لیدانێکی سەری بەهێز لەلایەن ڤێرجل ڤاندایکەوە هاندەرانی لیڤەر شادییان بۆ گەڕایەوە، کەچی دوای وردبوونەوە لە حاڵەتەکە لە رێگەی ڤارەوە دەرکەوت ئاندی رۆبێرتسن بەشداریی لە تۆپەکە کردووە بە جووڵەکەی کاریگەری کردووەتەسەر بینینی جیانلویجی دونارومای گۆڵپارێز، هەربۆیە گۆڵەکە رەتکرایەوە.
دوای یارییەکە راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئەو بڕیارەی بە کاریگەر زانی بۆ بۆ سەر رێڕەو و ئەنجامەکە و وتی
پێموایە زۆر ئاشکرا و روون بوو کە بڕیارەکە هەڵەبوو درا. چونکە رۆبێرتن بە هیچ شێوەیەک بەشدار نەبوو لەوەی گۆڵپارێز دەیتوانی هەرچیەک بکات. هەر دوای یارییەکەش کەسێک ئە گۆڵەی وەرزی رابردووی پیشاندام وا جۆن ستۆنز لە کۆتا خولەکەکان لە تۆڕی وۆڵڤز تۆماریکرد، هەمان ناوبژیوان بوو کە بۆ مانچێستەر سیتی هەژماری کرد. بۆ یاریدەری ناوبژیوان (لاینمەن) 13 } چرکەی پێچوو تا دەستی بەرزکردەوە. کاریگەری روونیش هەبوو.
سڵۆت جەختی کردەوە لە کاریگەری بڕیارەکەی ناوبژیوان لە دژی تیمەکەی، بەوەی لیڤەرپوول هەر لە گێمی یەکەم ئەنجامەکە لەسەر قورستر کرا کاتێک نیکۆ گۆنزالێس گۆڵی دووەمی سیتیزنسی تۆمار کرد. راهێنەرە هۆڵەندیەکە وتی
وا نەبوایە ئەو گۆڵە بۆ ئێمە کاریگەریی ئەرێنی دەبوو، چونکە لە گێمی یەکەم زۆر خراپ بووین. بەبەخت بووین کە 1-0 لەپاش بووین لە نیوەی یەکەم، یان ئەگەر 1-1 یاخود 2-1 بوایە. کەواتە بڕیارەکە زۆر کاری لێکردین.
🚨 Arne Slot on Van Dijk’s disallowed goal: “I think it’s obvious and clear the wrong decision has been made”, told Sky. pic.twitter.com/Neyd5oDc4H
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 9, 2025
بەو ئەنجامە، مان سیتی بە 22 خاڵەوە خۆی گەیاندەوە پلەی دووەم و لیڤەرپوولیش بە 18 خاڵەوە لە پلەی 8 گیرساوەتەوە.