Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا بەهۆی هالاندەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە بەشەڕ هاتووە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا پەستە لە بەرپرسانی مانچێستەر سیتی پەیوەست بە ئێرلینگ هالاند، تا ئەندازەیەک کە راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە بەشەڕ هاتووە.

چەند رۆژێکە بەشێک لە میدیا جیهانیەکان باس لە خواستی چوونی هالاند دەکەن بۆ ریزەکانی ریال مەدرید، دوای ئەوەی کە گرنگیپێدانی راستەقینەی لە یانە شاهانەکەوە هەستپێکردووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، گواردیۆلا نیگەرانە لە زایدبوونی ویستی هالاند بۆ پەیوەندیکردنی بە ریالەوە.

سەرچاوەکە لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە تەنانەت پێپ لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسە باڵاکانی سیتی بەشەڕ هاتووە لەسەر ئەو بڕیارەیان کە وایانکرد مەرجێک لە گرێبەستەکەی هێرشبەرە نەرویجیەکە جێگیر بکرێت بەوەی دەتوانێت ئازادبێت لە بڕیاردان بۆ رۆیشتن.

ئێرلینگ ئەم وەرزە بووەتەوە بە چەکە هەرە کاریگەرەکەی گواردیۆلا. بەجۆرێک، لە 14 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 19 گۆڵ و ئەسێستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button