
یاریگا –
هەڵبژاردەی عێراق خۆی بۆ یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی ئامادە دەکات، هەواڵێکی ناخۆشیان پێگهیشت و یوسف ئەمین ناتوانێت بەشداری لە یارییە چارەنووسسازەکەی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ئیمارات بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە تایبەت بە تۆڕی وەرزشیی یاریگا گەیشتووە، یوسف ئەمین لە یاریی یانەکەیدا تووشی پێکانێکی سووک بووە، هەرچەندە پێکانەکە مەترسیدار نییە، بەڵام کارگێڕیی یانەی ئایک لارناکای قوبرسی، بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی داوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانەکەوە بە یاریگای راگەیاند، یانەکەی یوسف ئەمین ڕێگەیان نەداوە کە یاریزانەکە گەشتی ئیمارات بکات و پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی عێراقەوە بکات، ئەوان نایانەوێت هیچ جۆرە مەترسییەک لەسەر یاریزانەکەیان دروست ببێت، بۆیە لەم یارییە گرنگە دوورخرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، ستافی هونەری هەڵبژاردەی عێراق بیریان لهوهكردووتهوه بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، حوسێن عەلی، یاریزانی یانەی شوڕته، وەک جێگرەوەی یوسف ئەمین بانگهێشتی ریزەکانی هەڵبژاردە بكهن.
چاوەڕوان دەکرێت حوسێن عەلی بە زووترین کات پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەوە بکات لە ئەبوزەبی و ببێتە یەکێک له یاریزانهكانی ههڵبژاردهكه بۆ دوو یارییان بهرامبهر ئیمارات.



