بارسێلۆنا کلاسیکۆی ئەفسانەکانی بردەوە

یاریگا –
ئەفسانەکانی بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ بەرامبەر ئەفسانەکانی ریال مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرمابەر ئێلکلاسیکۆیان بردەوە.
بارسێلۆنا ئەمڕۆ لە یاریگای خۆرخی گۆنزالێز، توانی بە دوو گۆڵی ساڤیۆلا ئەفسانەی بلاوگرانا کلاسیکۆی ئەفسانەکان بباتەوە.

ئەستێرەی دیاری ئەم کلاسیکۆ مێژووییە لە ئەلسەلڤادۆر خۆرخی گۆنزالێز بوو، یاریزانی دڵخوازی هاندەران لە یاریگاکەدا کە ناوی ئەوییان بەردەوام دەگووتەوە و بەیەک دەنگ هاواریان دەکرد “بەخێر بێیتەوە ماڵەوە خۆرخی” یاریزانە باڵە تەمەن 67 ساڵەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا.

پێکهاتەی هەردوو یانە بەم شێوەیە بوو :
ئەفسانەکانی بارسێلۆنا:
بایا، مۆنتۆیا، پویۆل، ناڤارۆ، سۆرین، کرۆساس، یایا تۆرێ، کۆکو، جیولی، ساڤیۆلا و نۆلیتۆ.
ئەفسانەکانی ریال مەدرید:
کاسیاس، نونیز، پاڤۆن، سانز، رائول براڤۆ، کارێمبیۆ، پێپێ، مەکمانمان، گوتی، ساڤیۆ و باپتیستا.
ساڤیۆلا لە خولەکەکانی 19 و 72 تۆری گۆڵی کاسیاسی هەژاند و هەردوو گۆڵەکەی بارسێلۆنای تۆمار کرد و بە ئەنجامی 2-0 یارییەکە کۆتایی هات.




