
یاریگا –
شاندی هەڵبژاردەی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەدنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بەرەو ئەبوزەبی بەڕێکەوت.
ئەم گەشتە لە پێناو ئەنجامدانی یاریی چوونە لە قۆناخی پلەی ئۆفی كیشوه‌ری ئاسیا، کە شێرەکانی ڕافیدەین رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ بڕینی بلیتی گەیشتن بە مۆندیال.
گەشتەکە تەنیا یاریزان و ستافی هونەری لەخۆناگرێت، بەڵکو شاندێکی باڵای کارگێڕی بۆ پاڵپشتنیكردنی هه‌ڵبژارده‌كه یاوەریی تیمەکە دەکات و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقیش سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ هەریەک عەلی جەبار جێگری سەرۆک، محەمەد ناسر، غالب زاملی، ئەحمەد موسەوی، و یه‌حیا زغیر ئەندامانی یەکێتیه‌كه یاوه‌ری شانده‌كه‌یان كردووه.
له‌م گه‌شته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نیا یاریزانانی ناوه‌خۆ به‌شدارن و یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانیش دوای ته‌واوبوونی یاریی یانه‌كانیان گه‌شتی ئه‌بو زه‌بی ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ده‌كه‌ن.
یاریی چوون لە ئەبوزەبی تەنیا یارییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو نیوەی یەکەمی خەونێکە کە ملیۆنان عێراقی چاوەڕێی دەکەن. شێره‌كانی رافیده‌ین دەزانن کە ئەنجامێکی ئەرێنی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، کلیلی کردنەوەی دەرگای سەرکەوتن دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا کە لە بەسرە بەڕێوەدەچێت.
یارییه‌كه له 13ـی ئه‌م مانگه له یاریگای محه‌مه‌د بن زائد له كاتژمێر 07:00 ئێواره ده‌كرێت و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 18ـی هه‌مان مانگ له بهرسڕه به‌رێوه‌ده‌چێت، براوه‌ی ئه‌م دوو یارییه ده‌چێته دوایین قۆناخی پاشكۆی پاڵاوتنی جامی جیهانی.



