Loading...
ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئایا کۆنسیساو جوێنی بە سپالێتی داوه‌؟ راستییەکە ئاشکرا بوو

هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌ چی بوو؟

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی یانەی یوڤێنتۆس پەنای بۆ راهێنەری بەئەزموون لوچیانۆ سپالێتی برد بۆ باشترکردنی دۆخی یانەکە، به‌ڵام كێشه‌كان نایانەوێت واز لە خانمە پیرەکە بهێنن.

نوێترین کێشە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بوو کە به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌ سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە، راستی چیرۆكه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت.

یاریزانێک لە راهێنەرەکەی هەڵدەگەڕێتەوە

رۆژی شەممە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی فرانسیسکۆ کۆنسیساوی پورتوگالی بە شێوەیەکی بەربڵاو له‌ سۆشیاڵ مێدیا بڵاوكرایه‌وه‌، لە ڤیدیۆکەدا، یاریزانەکە دوای ئەوەی لە یاریی دێربی تۆرینۆ گۆڕانکاریی پێکرا، بە تووڕەییەکی زۆرەوە لەسەر کورسیی یەدەگ دەرکەوت.

ڤیدیۆکە وا دەری دەخست کە کۆنسیساو بە دەستی ئاماژەی تووڕەیی دەکات و قسە بە ڕاهێنەرە نوێیەکەی، سپالێتی، دەڵێت، دیمەنەکە کاتێک زیاتر تیشكی خرایه‌سه‌ر  کە دوشان ڤلاهۆڤیچی هاوڕێی بە پەلە باوەشی پیاکرد بۆ ئەوەی هێوری بکاتەوە.


ئه‌و دیمه‌نه‌ به‌ خێرایی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ کۆنسیساو لەبەر گۆڕانکارییەکە توڕه‌بووه‌ یاریزانەکە جوێنی بە راهێنەرەکەی داوە، كێشه‌یه‌كی نوێ لە یوڤینتۆس سەریهەڵداوە.

راستی رووداوه‌كه‌ چۆن بوو ئایا جوێنی به‌ سپالێتی داوه‌؟

ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا” پشتڕاستی کردەوە کە تووڕەییەکەی کۆنسیساو کوڕی سێرجیۆ کۆنسیساوی ڕاهێنەری پێشووی میلان و ئێستای یانەی ئیتحادی  سعودی هیچ پەیوەندییەکی بە سپالێتییەوە نەبووە.

راستییەکە ئەوە بوو کە کۆنسیساو لە وێنەگرێک تووڕە بووە کە بە شێوەیەکی زیادەڕۆییانە لێی نزیک بووەتەوە و خەریک بووە بیخات، لە کاتێکدا یاریزانەکە بەرەو کورسیی یەدەگ ڕۆیشتووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە یوڤانتۆس لەگەڵ سپالێتی دەستپێکێکی ناجێگیری هەبووە. خانمە پیرەکە لە دوو یاریی رابردووی بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆنە لە چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر تۆرینۆ لە خولی ئیتاڵیا یه‌كسانبووه‌.

هەرچەندە دەرکەوت کە ئەم كێشه‌یه‌ نوێیە تەنها لێتێگەیشتنێک بووە، بەڵام فشارەکان لەسەر سپالێتی و یاریزانەکانی هێشتا بەردەوامن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێچکەی سەرکەوتنەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button