
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد هیواخوازە پێکانەکەی بێنیامین شێشکۆ قورس نەبێت، دوای ئەوەی نەیتوانی یاریی رابردوو بەرامبەر تۆتنهام تەواو بکات.
روبن ئامۆریم، راهێنەری مان یونایتد لە دوای یارییەکە روونیکردەوە، شێشکۆ کە بەبڕی 73.7 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مان یونایتد کردووە، ئەژنۆی تووشی پێکانبووە، بۆیە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
شێشکۆ لەکاتی راکردنی بۆ گەیشتن بە تۆپ کەوتە سەر زەوی و نیشانەکانی ئازار بە ئەستێرە سلۆڤینییەکە دیاربوون.
ئەنجامی گەشبین
پێگەی SportKlub روونیکردووەتەوە، پشکنینەکانی سەرەتایی دەریانخستووە، ئەژنۆی شێشکۆ تووشی پێکانبووە بەڵام مەترسیدار نییە.
ئەمڕۆ پشکنینی کۆتایی بۆ دۆخی تەندروستی شێشکۆ بە MRI دەکرێت و تەواوی وردەکارییەکان بە بەیاننامەیەک ئاشکرا دەکرێن.
پێشبنیدەکرێت شێشکۆ لە یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی سلۆڤینیا دووربخرێتەوە، هەرچەندە دوو یاریی گرنگییان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر کۆسۆڤۆ و سوێد هەیە.
مانچێستەر یونایتد لە 24ی ئەم مانگە لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری ئێڤەرتن دەکات.
شێشکۆ لە هاوینی رابردوودا لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد و تاوەکو ئێستا تەنیا دوو گۆڵی بۆ یانەکە کردووە.



