نۆیەر: هەڵەی من بوو

مانوێل نۆیەر دان بەوەدا دەنێت یانەکەی بەهۆی هەڵەی ئەوەیە خاڵیان لەدەستدا.
بایەرن میونشن بە سەرکردایەتی ڤینسنت کۆمپانی راهێنەر لەم وەرزەدا سەرجەم یارییەکانیان بردووەتەوە، بەڵام شەوی رابردوو لە کۆتا خولەکدا توانییان خاڵێک لە چنگی یونیەن بەرلین دەربهێنن و نزیک بوون لە دۆڕان.
یانەکەی پایتەخت یەکەم گۆڵیان تۆمارکرد لە رێگەی هەڵەیەکی راستەوخۆی نۆیەرەوە. ناوبراو دوای یارییەکە بۆ میدیاکان وتی
من هەڵەم کرد لە گۆڵی یەکەم دا، وە هێڵی بەرگری هەڵەی کرد لە گۆڵی دووهەم دا. یارییەکی قورس بوو بەرامبەر ئەم تیمە بەڵام بەزوویی دەگەڕێینەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان. لەوە گرنگتر تیمی رکابەرمان خاڵی لەدەست دا و بەوەش شەش خاڵ لە پێشین.
دوای یارییەکە، رۆژنامەنووسان باسی هەڵەکەی نۆیەر یان لەگەڵ کۆمپانی راهێنەر کرد، ئەویش رەتیکردەوە رەخنەی لێبگرێت و وتی
دەتانەوێت بڵێم چی؟! وا دەزانن شتێکی خراپ دەڵێم لەسەر گۆڵپارێزی یەکەمی تیمەکەم؟ بێ گومان نەخێر. تیمەکە بە کۆمەڵ بەرپرسن لە ئەنجام و بەر لەو هەڵەیەش هەڵەی دیکەمان هەبوو.
بایەرن خاوەنی 28 خاڵە لە بۆندزلیگا بە 9 بردنەوە و 1 بەرامبەربوون. لە بەرامبەر لایپزیگ لە پلەی دووهەمە بە 22 خاڵ و دۆرتموند سێهەمە بە 21 خاڵ.



