Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو ئامانجی سەرەکی هەیە؛ ریال مەدرید بە ئارامی چاودێری بازاڕی بەرگریکاران دەکات

ریال مەدرید متمانەی تەواوی بە یاریزانان نەماوە و بە هۆشیارییەوە مامەڵە دەکات

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکەکە نوێ نییە، ریال مەدرید ستراتیجییەتی خۆی نەگۆڕیوە و لە چاودێریکردنی ئەو یاریزانانەی لە بەسەرچوونی گرێبەستەکانیان نزیکن بەردەوامە.

رۆژنامەی مارکا وەکو هۆشدارییەک بۆ ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانانەی ریال مەدرید گرنگییان پێدەدات، ناوی مەدرید وەکو کارتی فشار بەرامبەر یانەکانیان بەرکادەهێنن، تاوەکو مەرجەکانی خۆیان بسەپێنن.

رۆژنامەکە نموونەی ئاڵفۆنسۆ دەیڤزی لەگەڵ بایرن میونشن هێناوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەند یاریزانێکی دیکەی وەکو دەیڤد ئالابا، ئانتۆنیۆ رودیگەر و ترێنت ئارنۆڵد قسەی خۆیان بردە سەر و بوونە سەربازی لۆس بلانکۆس.

گەڕان بەدوای بەرگریکارێک

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک، خەریکە جارێکی دیکە دیمەنەکە دووبارە دەبێتەوە، پێویستی ریال مەدرید بە بەرگریکارێک یەکلاییبووەتەوە. گرێبەستی رودیگەر و ئالابا لە بەسەرچوون نزیکبووەتەوە و پرسیاری جیددیش لەسەر توانای جەستەییان دروستبووە.

رۆژنامەکە ئاشکرایدەکات، رودیگەر لە ریال مەدرید بەردەوام نابێت و خەریکە جێگرەوەی بۆ دەدۆزێتەوە.

ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول زۆر بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ گرنگیپێدانی ریال مەدرید دەکات. کۆناتێ هاوشێوەی ئارنۆلد هەنگاو دەنێت و بە هۆشیارییەوە دۆخەکە لەگەڵ ریال مەدرید هەڵدەسەنگێنێت.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، لە لیڤەرپوول گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کۆناتێ لە هاوینی ساڵی داهاتوو لیڤەرپوول جێدەهێڵێت، بەڵام ئێستا تەنیا ریال مەدرید لەسەرهێڵ نییە، بەڵکو بایرن میونشن بەتووندی چووەتە نێو گفتوگۆکان، هەرچەندە خەریکی نوێکردنەوەی گرێبەستی دایۆت ئوپامێکانۆن.

هەڵوێستی ئوپامێکانۆ نەرێنییە

هەفتەی رابردوو، دەنگۆی زۆر لەبارەی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ریال مەدرید و ئوپامێکانۆ بڵاوکرایەوە، بەڵام رۆژنامەی مارکا دەنگۆیەکە بەتەواوی رەتدەکاتەوە.

ماڕک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس، بژاردەیەکی دیکەی سەر مێزی گرنگیپێدانی ریال مەدریدە. گرێبەستی گێی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردوو، تەنیا یەک هەنگاو لە لیڤەرپوول دووربوو، بەڵام ئۆلیڤیێ گلاسنەر، راهێنەری یانەکەی باشووری لەندەن، هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەی کرد، ئەگەر گێی یانەکە جێبهێڵێت.

پەیامی نێو یانەکە زۆر روونە و رۆژنامەکە بەمشێوەیە لێکیدەداتەوە؛ کۆناتێ بژاردەیەکی ئەرێنییە… ئوپامێکانۆش لە رێچکەی دژ لێدەخوڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button