
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دوازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردوو بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

سێلتا ڤیگۆ لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 11 یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە حەوت یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە كۆی یازدە یاریی ئەم وەرزەی لالیگا هەشت یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سێلتا ڤیگۆ بە بێ خاڤی رویدا، كارلۆس دۆمینیگێز رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ رافینیا، خوان گارسیا، پێدری، تێر شتیگن و گاڤی رووبەڕووی ڤیگۆ دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێلتا ڤیگۆ
بێلار
رۆدریگێز، ستارفێڵت، ئاڵۆنسۆ
مینگوێزا، بێڵتران، ماریبا، كارێیا
جوتگلا، ئێگلاسیاس، زاراگۆزا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ
دی یۆنگ، ئۆلمۆ
لامین یامال، فێرمین، راشفۆرد
لیڤاندۆڤسكی



