
یاریگا –
ئاتلێتیکۆ مەدرید چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بەدەستهێنا.
لە گەڕی 12ی لالیگا، رۆخیبلانکۆس 3-1 لە لێڤانتێی بردەوە و کۆی خاڵەکانی لە پلەی سێیەم گەیاندە 25 خاڵ، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ بارسێلۆنای خاوەن پلەی دووەم، کە ئەمڕۆ دەبێتە میوانی سێلتا ڤیگۆ.
ریال مەدرید بە جیاوازی پێنج خاڵ پێشەنگی ریزبەندە و ئەم ئێوارەیە رووبەڕووی رایۆ ڤاییکانۆ دەبێتەوە.
ئاتلێتیکۆ لە خوولەکی 12 گۆڵی یەکەمی بە هەڵەی ئادریان دێلا فوێنتێ، بەرگریکاری لێڤانتێ کرد، دواتر مانوێل سانچێز لە خوولەکی 21 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ لێڤانتێ کرد.
ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی فەڕەنسی لەگەڵ چوونە ژوورەوە، لە خوولەکەکانی 61 و 80 دوو گۆڵی کرد.
گریزۆ ژمارەیەکی پێوانەیی ناوازەی لە مێژووی لالیگا تۆمارکرد، دوای چوونە ژوورەوەی بە 28 چرکە گۆڵێکی کرد، لە ساڵی 2015 ژمارە پێوانەییەکە بە ناوی بۆرخا مایۆڕال، یاریزانی جیڕۆنا تۆمارکرابوو بە 26 چرکە.
28 – Atlético de Madrid’s Antoine Griezmann has become the fastest substitute to score a goal in La Liga (28 seconds) since Borja Mayoral in Girona vs. Getafe in February 2015 (26 seconds). Early. pic.twitter.com/Mj8SlycHn1
— OptaJose (@OptaJose) November 8, 2025



