Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی ئارتێتا هەستی بە ئازاری گەدە کرد؟

سەندرلاند ئارتێتای هەژاندووە

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ نیگەرانی قووڵی خۆی دوای یەکسانبوونی تیمەکەی بەرامبەر سەندرلاند 2-2 لە یاریگای رووناکی دەربڕی.

بلاک کاتس، زنجیرەی بردەوە یەک لە دوای یەکەکانی ئارسیناڵی وەستاند و لەدوا خوولەکی زیادکراوی یارییەکەدا، گۆڵی یەکسانبوونی کرد.

ئارتێتا لە دوای یارییەکە روونیکردەوە، دوای گۆڵی یەکسانبوونی سەندرلاند، هەستی بە ئازاری گەدە کرد؛

هەست بە نیگەرانی و بێ ئومێدییەکی زۆر دەکەم. سێ خاڵی یارییەکەمان دەویست، بەڕاستی یارییەکە زۆر قورس و پڕ لە رووداوی ئاڵۆز بوو.

گۆڵێکمان پێچەوانەی پێوەرەکانی خۆمان لێکرا، بەڵام کاردانەوەی تیمەکە خێرابوو و کەسایەتیی خۆی پیشاندا.

هەستم بە ئازاری گەدە کرد، نەمدەویست گۆڵمان لێبکرێت و ئەو گۆڵەی لە گێمی یەکەم لێمانکرا، یارییەکەی زۆر ئاڵۆز کرد، راستە دواتر دوو گۆڵمان کرد و کۆنتڕۆڵی یارییەکەشمان کرد، دەکرا مامەڵەیەکی باشتر لەگەڵ یارییەکە بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button