Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی ئارسیناڵ وەک خاوەنی داهاتووی یانەکە ناوی دەبرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پێشووی ئارسیناڵ یو تێرنێکی گەورە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ یانەکە، بەڵام وەک یاریزان نا بەڵکوو وەک خاوەنی یەکەمی تۆپچیەکان.

بەگوێرەی هەواڵێکی شۆکهێنەر لە میدیا ئینگلیزیەکانەوە، ماتیۆ فلامینی وەک خاوەنی داهاتووی ئارسیناڵ باس دەکرێت.

فلامینی کە ساڵی 2019 بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا، دوو ماوەی جیاواز خزمەتی درێسی گەنەرزی کرد لە ماوەی 2004-2008 و، 2013-2016. بەڵام ڕێڕەوە بازرگانییەکەی ئەوکاتەبوو کە یەکەم جار پەیوەندی کرد بە ئەیسی میلانەوە لە ساڵی 2008 و لەگەڵ هاوپشکەکەی کە دەرچوویەکی کۆلێژی بازرگانی بوو، کۆمپانیایەکیان دامەزراند بە ناوی GF Biochemicals بۆ بواری پیشەسازی وزە.

وەک لە زانیارییەکانی فۆربێس و میرەردا هاتووە، سامانی ئێستای فلامینی خۆی دەدات لە 10 ملیار پاوەند. لەکاتێکدا کۆی بەهای ئارسیناڵ بە 2.6 ملیار پاوەند دەخەمڵێنرێت.

لە درێژەی زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە تا ئێستا دیار نییە ستان کرۆینکی خاوەنی ئێستای گەنەرز کە لەوەتەی ساڵی 2027 وردە وردە لە رێگەی کڕینی زیاتری پشکەکانەوە بووە خاوەنی تەواوەتی یانەکە، بیر لە فرۆشتنی ئارسیناڵ دەکاتەوە بە یاریزانەکەی پێشووی یاخود نا.

Back to top button