Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

کێشەکانی مانچێستەر یونایتد چارەسەربووە؟ ئامۆریم وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە سیناریۆیەکی دراماتیکی 2-2 لەگەڵ تۆتنهامی خاوەن ماڵ یەکسان بوو لە میانی هەفتەی 11ی یارییەکانی پرێمەرلیگ.

کورانی روبێن ئامۆریم لە رێگەی براین ئێمبوێمۆی کامێرۆنی گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان کرد و گێمی یەکەم بەو شێوەیە کۆتایی هات. 10 خولەکی کۆتایی ئێجگار سەرنجڕاکێش بوو کاتێک تۆتنهام لە خولەکەکانی 84 و 1+90 پێشکەوتن. بەڵام ماتیاس دی لیخت قسەی کۆتایی کرد و لە خولەکی 6+90 هەردوولای بە خاڵێک رازیی کرد.

ژمارەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەوە یەکەمین جار بوو لەوەتەی یەکەمین یاریی ئامۆریم لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو بتوانێت 5 یاریی لەسەریەک تیمەکەی لە شکست بپارێزێت (3 بردنەوە و 2 یەکسانبوون).

سەبارەت بەوەی ئایا ئەرێنی بوونی ئەنجامەکانی ئەو دواییەیان بە واتای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی شەیتانە سوورەکان دێت، ئامۆریم وتی

خەڵکی ئەنجامەکانمان دەبینن، بەرەوپێشچوونەکانمان دەبینن. بەڵام هێشتا کێشەی زۆرمان هەن. ئێمە جارێ لەسەرەتایین، لە قۆناخی بەرەوپێشچوونین.

مان یونایتد ئەم وەرزە تەنها لە کێبڕکێ نێوخۆییەکانی ئینگلتەرا بەشدارە. لە جامی کاراباویش چووەتەدەرەوە و ئێستا هەموو تەرکیزەکە لەسەر پرێمەرلیگە.

Back to top button