
یاریگا –
دەنگۆی بەستنەوەی خولیان ئالڤارێز بە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا بەردەوامە و خودی یاریزانە لەو بارەیەوە قسەی هەیە.
بارسا پێویستی بە هێرشبەرێکی سووپەرە و بۆ ئەو مەبەستەش خواستی لە تواناکانی ئالڤارێز هەیە. بەڵام ئاتلێتیکۆ لە چەند هەفتەی رابردوودا بە خستنەسەری نرخێکی خەیاڵی وەلامی یانە کاتالوونیەکەی دایەوە کە 200 ملیۆن یۆرۆر بوو.
ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ بارسێلۆنا؛ بە 200 ملیۆن یۆرۆ دەتوانن ئەستێرەکەمان بگوازنەوە
بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە خودی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە، ئەو ئاگەداری دۆخی ئیسپانیایە لە رووی دەنگۆیەکانە و لەو بارەیەشەوە وتی
بارسێلۆنا و پاریس؟ راستگۆیانە بیڵێم، نازانم. دەبینم خەڵکی لە سۆشیاڵ مێدیا چی دەڵێن. لە ئیسپانیا خەڵکی زۆر قسە لەسەر من و بارسێلۆنا دەکەن. من ئێستا بیرم لە ئاتلێتیکۆیە. لە کۆیایی وەرزەکەشدا هەڵسەنگاندن بۆ شتەکان دەکەین.
🚨 Julián Álvarez: “Barcelona or PSG links? Honestly, I don’t know. I see what people say on social media”
“In Spain, people speak a lot about me and Barcelona. I am focused on Atlético and we will review at the end of the season”, told @LEquipe. pic.twitter.com/zSr1uM7Klw
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 8, 2025
سەرسامبوونی بارسا بە یاریزانە 25 ساڵیەکە هەروا لەخۆڕا نییە. خولیان لەم وەرزە لە 14 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی لە 13 گۆڵدا کردووە (9 گۆڵ و 4 ئەسێست).