
یاریگا –
هاری ماگوێری بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد، ئاشکرای دەکات کە لە منداڵی ناوێکی دیکەی هەبووە و دایکی لە داخی هاوڕێکانی ناوەکەی گۆرییوە.
ماگوایەر لە ساڵی 2019 بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئۆڵدترافۆردەوە کرد. هەمووان بە ناوی هاری ماگوایەر دەیناسن، بەڵام کەم کەس دەزانن کە ناوی راستەقینەی لە کاتی لەدایکبوونیدا ناوێکی دیکە بووە. لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی TNT Sports، ماگوایەر و خوشکەکەی باسیان لە بابەتێک کرد کە تاڕادەیەکی زۆر بە درێژایی ژیانی وەرزشی ئاشکرای نەکردبووە، لە راستیدا لە کاتی لەدایکبوونیدا ناوی هاری نەبووە.
ماگوایەر لەکاتی ئاشکراکردنی ناوی راستەقینەی گوتی:
کاتێک لەدایک بووم دایکم بڕیاریدا ناوم بنێ جێیکب هاری، بەڵام دوای سێ مانگ خەڵک بە جیکی ناوی دەبردم، دایکیشم بە ناوی جیکی دڵخۆش نەبوو، بۆیە پێش و پاشی بەناوەکەم کرد و بووم بە هاری جێیکب ماگوایەر، بێگومان نەیتوانی ناوی من لەسەر پاسپۆرتەکەم بگۆڕێت تا تەمەنم بووە 18 ساڵ بەڵام هەر کە تەمەنم بوو بە 18 ساڵ، بە فەرمی ناوم گۆڕی و ئێستا ناوی یاساییم هاری جێیکبم.
Harry’s real name is Jacob Maguire!? 🤯
Find out why he changed his name 👀 pic.twitter.com/eNd5byTara
— Football on TNT Sports (@footballontnt) November 7, 2025
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم گۆڕینی ناوە فەرمییە نزیکەی لە هەمان کاتدا روویدا کە یەکەم دەرکەوتنی پیشەگەرانەی ماگوایەر بوو. تەنیا مانگێک و حەوت رۆژ دوای تەمەنی 18 ساڵەی، یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یانەی شێفیڵد یونایتد لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر کاردیف سیتی وەک هاری جێیکب ماگوایەر کرد. لەو رۆژەوە جیهانی تۆپی پێ بە هاری دەیناسی و نزیکەی کەس لە دەرەوەی خێزانەکەی نەیدەزانی کە پێشووتر ناوێکی دیکەی هەبووە.



