
یاریگا –
سەرەڕای ئەنجامە خراپەکان و دۆخی ناجێگیری بەرگری، هانزی فلیک هێشتا گەشبینە و چەند هۆکارێک دەخاتەڕوو کە وادەکات باوەڕی بە گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی هەبێت.
رۆژنامهی سپۆرت ئاشكرایكردووه، هانزی فلیک هەوڵیدا پەیامێکی گەشبینی بنێرێت سەرەڕای داڕمانی بەرگریی بارسێلۆنا لە برۆکسل. ڕاهێنەرەکە دانی بەوەدا نا کە تیمەکە ئاستی وەرزی رابردووی نییه، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایشی کاردانەوەی تیمەکەی کرد کە توانی دوای هەر گۆڵێک ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
🔴 Informe SPORT
🔍 Otro Barça es posible: Los 5 clavos a los que se aferra Flick
✍️ @didacpeyret https://t.co/QjyOGFs3HR
— Diario SPORT (@sport) November 8, 2025
سپۆرت باسی لهوهشكردووه، فلیک پێداگری لەسەر پلانی بەرگری و ئۆفساید کردووتهوه و رەتیکردەوە گۆڕانکاری بکات. بە بڕوای ئەو، چارەسەر گۆڕینی شێوازی یاریی نییە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ ئەو شتانەیە کە چەندین مانگ بە باشی كردوویانه ئەو چەند خاڵێکی وەک دوا هیوا خستەڕوو کە پشتیان پێ دەبەستێت:
1. گەڕانەوەی رافینیا: گۆڵ، ئەسیست، فشار
فلیک گەڕانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی بە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە دانا. رافینیا وەرزی ڕابردوو 34 گۆڵ و 26 ئەسیستی كردووه، بەڵام ئەوەی یانەکە ئێستا زۆر پێویستی پێیەتی، کاری بەرگری و رۆحیەتی سەرکردایەتی ئەوە. هاوبەشییەکەی لەگەڵ باڵدێ و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ یاماڵ بۆ تیمەکە زۆر گرنگە. چاوەڕوان دەکرێت دوای پشووی هەڵبژاردەکان بگەڕێتەوە.
2. خوان گارسیا فریادرهسی تیپهكه
لەگەڵ تێرشتیگن تیپهكه لە ههشت یاریی 15 گۆڵ لێکراوە و هیچ کلین شیتێک نییە. لەگەڵ خوان، لە حهفت یاریی پێنج گۆڵ لێکراوە و سێ کلین شیتی هەیە. بەڵام جگە لە ژمارەکان، هەست دەکرێت جیاوازییەکی گەورە لە نێوان هەردوو گۆڵپارێزەکەدا هەیە. خوان گارسیا گۆڵپارێزێکی خێرا، بوێر پهرچهكرداری باشه، کە بۆ هێڵێکی بەرگریی پێشکەوتووی وەکو بارسێلۆنا زۆر گرنگە. هەروەها توانای یاریکردنی بە قاچەکانی لە ئاستێكی بهرزدایه.
3. لامین یاماڵ تیمێکه دەگۆڕێت
لە یارییەکەی بەرامبەر کلەب بروگ، نمایشێکی ناوازەی پێشکەش کرد. لەو گۆڵەی کە تۆماری کرد، وەک لاودرۆپ دەستی پێکرد و وەک رۆماریۆ کۆتایی پێهێنا. گرنگتر لەوەش، تیمەکەی خستە سەرشانی خۆی و لە هەر جوڵەیەکدا جیاوازی دروست دەکرد. بەم ئاستەوە، بارسێلۆنا خاوەنی یاریزانێکە کە دەتوانێت لە قورسترین کاتەکاندا پشت بە خۆی ببەستێت.
4. باشترین ئاستی لێڤاندۆڤسکی و ئۆلمۆ، توانای تیمەکە بەرز دەکەنەوە
فلیک لەم دواییانەدا ئاماژەی پێداوە، گەڕانەوەی دوو یاریزانی وەک لێڤاندۆڤسکی و دانی ئۆلمۆ لە چەندین ڕووەوە تیمەکە باشتر دەکات. نەک هەر ئاستی مەشقەکان بەرز دەکەنەوە و یارمەتی گەنجەکان دەدەن، بەڵکو وەک چارەسەری گرنگ لەسەر کورسی یەدەگیش بەردەست دەبن. چاوەڕوان دەکرێت دوای پشووەکە بگەڕێنەوە بۆ ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان.
5. باشتربوونی ئەو یاریزانانەی کە لە ئاستی خۆیاندا نین
کێشە جەستەییەکان کاریگەرییان لەسەر چەندین یاریزان هەبووە کە هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاستی وەرزی ڕابردوو. یاریزانانی وەک باڵدێ و کۆندێ هێشتا لە پرۆسەی گەڕانەوەدان، هەروەها فێرمینیش هەوڵدەدات بە شێوەیەکی بەردەوام بگهرێتهوه ئاستی خۆی.



