Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بێرنابیۆ بووەتە شادەماری دارایی ریال مەدرید

پێرێز زۆرزانانە مامەڵە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ ئاشکراکردنی بوودجەی وەرزی 2025-26 لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی یانەکە دەکات.

23ی ئەم مانگە، کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی ریال مەدریدە و چەندین بڕیاری نوێ دەدرێن.

لە ماوەی رابردوودا، داهاتی ریال مەدرید بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە، ئەمەش دوای نۆژەنکردنەوە و گەورەکردنی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و واژۆکردنی چەندین گرێبەستی بازرگانی گەورە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەەوە، بەراورد بە وەرزی 2024-25 ریال مەدرید بڕی 63.5 ملیۆن یۆرۆ داهاتی زیادکردووە.

ریال مەدرید، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەکو بزووێنەری پارەدروستکردن وەسف دەکات و بە تەواوی بۆ پلانەکانی دارایی داهاتوو پشتی پێبەستووە.

لە وەرزی رابردوودا، ریال مەدرید بڕی 79.1 ملیۆن یۆرۆی لە بێرنابیۆ قازانج کردووە، هەرچەندە تەواوی شوێنە بازرگانییەکان تەواو نەبووبوون.

دوای کردنەوەی تەواوی شوێنەکانی بازرگانی، هۆڵی گەورە و چێشتخانە، داهاتی ریال مەدرید بەشێوەیەکی زۆر زیاد دەبێت و بەشێکی کێشە داراییەکانی چارەسەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button