Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێڤاندۆڤسکی هەڵوێستی خۆی لە جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات

هەڵوێستی کۆتایی خۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی باسی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و پلانی خۆی ئاشكرا كرد.

رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرایكردووه‌، سەرەڕای گرنگیپێدانی یانەی میلان بۆ گرێبەستکردن له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت تاوه‌كو هاوینی  2026 له‌ ریزی یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌، پێی وایە دابەزینی ئاستی گۆڵکردنی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە بووە.

سپۆرت باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی ئارەزووی ئەوە دەکات وەرزەکە لەگەڵ  بارسا تەواو بکات، پێش ئەوەی بیر لە وێستگەی داهاتووی بکاتەوە، له‌ مێركاتۆی زستانه‌ ریزی یانه‌كه‌ جێناهێلێت.


گرێبەستی گۆڵکارە پۆڵەندییەکە لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، کە وای لێدەکات دوای 30ـی حوزەیرانی داهاتوو بە خۆڕایی یانه‌ی داهاتووی ده‌ستنیشان بكات.

لێڤای تەمەن 37 ساڵ، پێی وایە دابەزینی ژمارەکانی لەم وەرزەدا دەگەڕێتەوە بۆ دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان بەهۆی پێکانەوە، نەک بەهۆی دابەزینی ئاستی.

ناوبراو لەم دواییانەدا گوتی، نازانم ئایا دەتوانم ژمارەکانی ساڵی پار دووبارە بکەمەوە یاخود نا، چونکە زۆر دوورکەوتمەوە، بەڵام کاتێک لە یاریگادام، ڕێژەی خولەک و گۆڵەکانم هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو دەبێت.”

لێڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا لە 11 یاریی لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا چوار گۆڵی تۆمارکردووە، وه‌رزی رابردوو 42گۆڵی لە 52 یاریی  لە وەرزی ڕابردوو كردووه‌.
ئایا لێڤاندۆڤسکی دەبێتە هاوڕێی مۆدریچ؟
سپۆرتی كاتالۆنی ئاشكرایكردووه‌، یانەی میلان دەیەوێت لە کانوونی دووەمی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ لێڤاندۆڤسکی بکات، پێشوەختە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی بیرۆکەکە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەزموونە سەرکەوتووەکەی لوکا مۆدریچ لە میلان، وای لە ڕاهێنەر ماسیمیلیانۆ ئالێگری کردووە کە داوای گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button