Loading...
ئینگلتەرا

لیڤەرپوول گرێبەستی ئەستێرەیەکی درێژ دەکاتەوە

نابێت چیرۆکی ئارنۆڵد دووبارە ببێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بە بڕیاری ئیدارەی لیڤەرپوول، بەم زووانە گرێبەستی دۆمینیک سۆبۆسلای درێژدەکرێتەوە.

بەگوێڕەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوڵ ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی فەرمی سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن لەگەڵ سۆبۆسلای دەکات. سەرەڕای هەوراز و نشێوەکانی ئەم دواییەی لیڤەرپوول، بەڵام ئەستێرە هەنگارییەکە فۆڕمی خۆی پاراستووە و لەم وەرزەدا بەشداری هەموو یارییەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی کردووە، ئەمەش جێگەی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستی لیڤەرپوول چەسپاندووە و پایەکی سەرەکی پێکهاتەکەی ئارنێ سلۆت بووە.

رۆمانۆ دوێنێشەو دووپاتی کردەوە کە لیڤەرپوول گفتوگۆی سەرەتایی لەسەر گرێبەستی نوێ دەستپێکردووە و نووسی:

لیڤەرپوڵ گفتوگۆی لەسەر گرێبەستی نوێ لەگەڵ دۆمینیک سۆبۆسلای دەستپێکردووە، بەم نزیکانە دۆمینیک و خراڤنبێرخ گفتوگۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکان دەکەن، یانەکە بە ئاستی ئەستێرە هەنگارییەکەی زۆر دڵخۆشە.

شایەنی باسە مووچەی هەفتانەی سۆبۆسلای و گراڤنبێرخ 270 هەزار پاوەندە، هەردوو گرێبەستەکەش تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەکرێت گرێبەستە نوێیەکە چەند ساڵێک بۆ ئەو یاریزانانە زیاد بکات و هەروەها زیادبوونی بەرچاوی مووچەی هەردوو یاریزانەکە بەدوای خۆیدا بهێنێت.

اما اگرچه تمدید قراردادهای آنها ممکن است اولویت فوری نباشد، اما آنها مصمم خواهند بود که مطمئن شوند در موقعیتی قرار نمی‌گیرند که ستاره دیگری را به صورت آزاد از دست بدهند.

هەرچەندە رەنگە درێژکردنەوەی گرێبەستەکانیان کاری لەپێشینەی یانەکە نەبێت، بەڵام رێدز دڵنیایی دەدات کە گرێبەستەکانیان درێژ دەکاتەوە و نایەوێت چیرۆکی ئارنۆڵد دووبارە ببێتەوە و بێبەرامبەر دەستبەردانی ئەستێرەکانی دیکەی ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button