
یاریگا –
تۆماس تۆخێل ئارەزووی خۆی بۆ مانەوە وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە کانوونی دووەمی 2025 نیشاندا.
تۆخێل رایگهیاند، چێژ لە کارکردن لهگهڵ ههڵبژاردهی ئینگڵتهرا تیمەکە وهردهگرم، تەرکیزکردنی لەسەر یارییەکانی سربیا و ئەلبانیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 کردووه.
تۆماس تۆخێل ئامادهیی خۆی نیشاندا بۆ مانەوە وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كه گرێبهستهكهی بۆ ماوهی 18 مانگه و ئامادهیه گرێبهستهكهی درێژ بكاتهوه.
Thomas Tuchel is open to staying on as England manager beyond next summer’s World Cup.
🔗 https://t.co/6VdsPXcGVB pic.twitter.com/gM21FPMcG8
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) November 7, 2025
تۆخێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاری لێکرا دەربارەی ئەگەری نوێكردنهوهی گرێبەستهكهی لە وەڵامدا گوتی،
“بەڵێ، کارکردن لەگەڵ ئینگلتەرا زۆر چێژبەخشە، لەوانەیە گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکەم.”
راهێنەرە ئەڵمانییەکە روونیکردەوە کە تەرکیزی لەسەر دوو یارییەکەی سربیا و ئەلبانیایە کە لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ جامی جیهانی 2026 ماون، هێشتا زووه بیر له گرێبهستهكهم بكهمهوه.
راهێنەری پێشووی چێڵسی، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن گوتیشی،
“هیچ شتێک نییە بۆ ڕاگەیاندن ، گرنگ ئەوەیە تەرکیزمان بۆ دوو یاریی داهاتوومان بپارێزین.”
هەروەها گوتیشی،
“من لە بارودۆخێکی دەروونی باشدام؛ چونکە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵتهرام خۆشدەوێت، زۆر بیرم لە گرێبەستەکە نەکردووەتەوە، کاتی پێویستمان بۆ ئەوە هەیە.”
تۆخێل دوای جێگرتنەوەی گاریس ساوسگەیت، لە ههشت یاریدا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای کردووە، شهش یارییان فەرمی بوون لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ جامی جیهانی و هەموویانی بردووەتەوە، لەگەڵ دوو یاری دۆستانە بەرامبەر سینیگال و وێڵز، کە لە یەکەمیاندا دۆڕا و لە دووەمیاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
تۆخێلی تەمەن 52 ساڵ، سێیەم ڕاهێنەری بیانییە لە مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای سویدی سڤین گۆران ئەریکسۆن و ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ.



