
یاریگا –
لە كۆتا یاریی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری وۆڵڤز دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆڵڤز بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

چێڵسی بە ئاستێكی نا جێگیردا تێدەپەڕێت و بە جۆرێک لە كۆی 10 یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا وۆڵڤز لەم وەرزەدا هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە، لە كۆی 10 یاریی دوو یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لە كۆتایی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ مۆدریک، پاڵمەر، بادیاشێل، ئێسوگۆ و كۆڵویل رووبەڕووی وۆڵڤز دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا وۆڵڤز بە بێ ئاگبادو، گۆمێز و دۆهێرتی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
گوستئ، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێیا
جەیمس، كایسێدۆ
گارناچۆ، ئینزۆ، ئیستیڤاو
جواو پێدرۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی وۆڵڤز
جۆنستن
كرایچی، بوینۆ، تۆتی گۆمێس
چیرێوا ، ئاندرێ، مونتیسی، ئاندرێ
ئاریاس، بالگراد
ستراند لارسن



