
یاریگا –
لە یەكەم یاریی گەڕی یازدەیەمی پرێمەرلیگ تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا و لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

تۆتنهامی تۆماس فرانک لەم وەرزەدا لە كۆی دە یاریی لە پێنج یاریی براوە بوون دوو یاریی یەكسان بوون و سێ یارییش دۆڕاون، بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە كۆی دە یاریی پێنج یاریی براوە بووە دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە. بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
تۆتنهام وەرزی رابردوو چوار جار رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد بوویەوە و سەرجەمیانی لێبردەوە.
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا حەوت یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەرامبەر تۆتنهام هیچ بردنەوەیەكی نەبووە ( 2 یەكسان ، 5 دۆڕان ).
لە ساڵی 2025 هیچ یانەیەک لە تۆتنهام زیاتر یاریی پرێمەرلیگی لە یاریگای خۆیدا نەدۆڕاندووە ( 9 یاریی ).
مانچێستەر یونایتد چوار یارییە لەسەریەک لە پرێمەرلیگ نەدۆڕاوە، ئەوەش باشترین ئاستی یانەكەیە لە سەردەمی راهێنەرایەتیكردنی روبن ئامۆریم.
لەم وەرزەدا تەنیا لیڤەرپوول بە (156) لێدانی زیاتری بۆ گۆڵ هەبووە لە مانچێستەر یونایتد (153).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
تۆتنهام بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزانەكانی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
بە بێ بێرگڤاڵ، گرای، سۆلانكی، بن دەیڤز، مادیسن، كۆلۆسێڤسكی، دراگوشین، تاكای و بێسوما رووبەڕووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد تەنیا بە بێ لیساندرۆ مارتینێز رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام
ڤیكاریۆ
پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، یودۆگی
پاڵینیا، سار
جۆنسن، سیمۆنس، ئۆدۆبێرت
كۆلۆ موانی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
یۆرۆ، دی لیخت، شۆو
ئامەد، كاسێمیرۆ، برۆنۆ فێرناندیس ، دۆرگو
ئێمبویمۆ، كونیا
شێشكۆ



