Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ بۆ بارسێلۆنا: ئەوە نرخی ئەستێرەکەمانە ئەگەر دەتانەوێ بیکڕن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ لە نیازە جیدییەکانی بارسێلۆنا تێگەشتووە کە چاویان بڕیوەتە تواناکانی مارتن ئۆدیگارد، ئەگەرچی لە چەند رۆژی رابردوودا یانە لەندەنیەکە وەڵامی بارسای دایەوە بەوەی ئەستێرە نەرویجیەکەیان بۆ فرۆشتن نییە.

خۆتان ماندوو مەکەن؛ ئارسیناڵ وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سەرچاوە ئینگلیزیەکان بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی ئارسیناڵ نیازیەتی داوای 80 ملیۆن پاوەند (زیاتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ) بکات بۆ دوورخستنەوەی ئۆدیگار، بەو نرخەی کە بارسێلۆنا پێی هەڵنەسووڕێت بەتایبەت کە یانە ئیسپپانییەکە هێشتا کێشەیی دارایی بەتەواوەتی بەرۆکی بەرنەداوە.

زانیارییەکە سەرسامیی بارسای ئاشکراکردووە بۆ ناوەراستکارەکە لەو رووەوەی چۆن وەک یاریسزاێک توانی لەگەڵ ئارسیناڵ خۆی پێبگەیەنێت دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 لە ریال مەدریدەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەی پرێمەرلیگەوە کرد.

جگە لە ئاستی وەک یاریسازێک لەسەر لاکێشەی سەوز، سەرسامییەکی دیکەی بارسێلۆنا بە کەسایەتی ئۆدیگاردە و رۆڵی سەرکردایەتیکردنی لە ژووری جلگۆڕین.

بابەتی زیاتر

Back to top button