
یاریگا –
زانیاریی نوێ گەیشت سەبارەت بە گەڕانەوەی یورگن کلۆپ بۆ کاری راهێنەرایەتی، ئەگەرچی سەرەتای مانگی رابردوو ناوبراو ئاشکرای کرد کە کارکردن لەو بوارەدا بۆ ماوەی 25 ساڵ بێبەشی کردووە لە راگەیشتن بە شتە تایبەتەکانی کەسیی لە دەرەوەی تۆپی پێ.
یۆرگن کلۆپ بڕیاری لەبارەی داهاتووی خۆی دا بۆ گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی TEAMtalkی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە سەبارەت بە ئەگەری بەهێز بۆ کاری راهێنەرایەتیکردن، کلۆپ بەستراوەتەوەتەوە بە یانەی لیدز یونایتدەوە.
کڵۆپ یەکەمین کاروانی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ ماینزی وڵاتەکەی 2001-2008 دەستپێکرد. پاشان 7 ساڵی ئەفسووناوی لەگەڵ دۆرتموند تاقیکردەوە پێش ئەوەی پۆستەکەی لیڤەرپوول وەربگرێت و رێدز هێنێتەوە نێو بردنەوەی نازناوە نێوخۆیی و کیشوەرییەکان، بەتایبەت کاتێ بوونە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ. لە مانگی مایۆی ساڵی رابردوو بەیەکجاریی ئانفیڵدی جێهێشت، چووە نێو پرۆژە گەورەکەی رێد بوڵ بۆ سەرپەرشتیکردن و پێشخستنی سەرجەم تیمەکانی نێو ئەو ئەو کۆمپانیایە.
سەرچاوەکە چەند زانیارییەکی نوێی ئاشکراکردووە سەبارەت بە پەیوەستبوونی لیدز و گروپی کۆمپانیاکانی رێد بوڵ. بەوەی ئەو کۆمپانیایە هاوبەشێکی رانەگەیەندراوی یانە ئینگلیزیەکەیە.
لە وردەکاریی هەواڵەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە هاوینی 2024 کۆمپانیای رێد بوڵ بەشێکی کەمینە بە رێژەی 10%ی پشکی کۆمپانیای 49ers Enterpriseی ئەمریکی کە ساڵی 2023 خاوەندارێتی لیدز یونایتدیا گرتەئەستۆ.
🚨 Jürgen Klopp has been linked with a shock return to Premier League management at Leeds United given his connection to the Red Bull umbrella of clubs.
The Red Bull Group are a silent partner of Leeds United Football Club – they bought a minority share from 49ers Enterprises… pic.twitter.com/amNif7V5WS
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 5, 2025



