Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی ڤالڤێردی ئاشکرا دەکرێت

ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشکی..

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ ئاشکرا دەکرێت.

رۆژنامەنووسی کادینا کۆپێ مێلچۆر رویز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ فێدێریکۆ ڤالڤێردی کراوە و دەرکەوتووە پێکانی نییە و بەبێ کێشە بۆ یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ ئامادەیە.

ڤالڤێردی دوای یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە ماسوولکەی قاچی چەپی هەستی بە ئازار کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوتووە هیچ پێکانێکی نییە و مەترسی لەسەر نییە.

ریال مەدرید یەکشەممە 9ـی نۆڤێمبەری 2025 لە یارییەکانی گەڕی 12ـی لالیگا دەبێتە میوانی رایۆ ڤایێکانۆ، ڤالڤێردی بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت، بەڵام چوامێنی لە یارییەکەی لیڤەرپوول تووشی پێکان بووە و لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی پێکان دەبێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button