Loading...
دارایی وەرزشیعێراقکوردستانگرنگترین

بیرکاری یاریگا؛ تاوەکو ئێستا بەبڕی چەند هاوکاری نەورۆز کراوە؟

بەدواداچوونی دارایی یاریگا قەبارەی هاوکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سکرتێری یانەی نەورۆز تیشکی خستە سەر دۆخی ئێستای یانەکە، کێشە و گرفتەکانیان و ئەو هاوکارییە داراییانەی کە پێیان گەیشتووە، هاوکات چەندین بابەتی گرنگی لەسەر داهاتووی یانەکە و سزاکەی فیفا ئاشکرا کرد.

پارەی ڤیێرا درا

یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە، پرسی سزاکەی فیفا بوو لەسەر یانەکە بەهۆی سکاڵای ڕاهێنەری پێشوو، جۆرڤان ڤیێرا. سکرتێری یانەکە  ڕاگەیاند و گوتی؛

“هەشت دەفتەر دۆلار (80,000$) خراوەتە سەر هەژماری بانکیی جۆرڤان ڤیێرا و پارەکەی بە تەواوی بەدەستگەیشتووە. ئێستا یانەی نەورۆز  كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌

سەر بە هیچ لایەنێک نین

سکرتێری یانەکە جەختی لەسەر سەربەخۆیی یانەکەیان کردەوە و گوتی؛

“ئێمە سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نین و دوورین لە سیاسەت. کاری ئێمە وەرزشە. بەڵام سوپاسی هەموو کەس و لایەنێک دەکەین کە هاوکاریمان بکات، چونکە ئەم یانەیە تەنیا هی تاکە کەسێک نییە، بەڵکو یانەی سلێمانی و تەواوی کوردستانە، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش لاهور شێخ جه‌نگی هێشتا سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه‌.

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سکرتێری یانەی نەورۆز وەڵامی چەند دەنگۆیەک و پرسیارێکی دایەوە. سەبارەت بە دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی پارەی یانەکە، ڕایگەیاند،

“ئێمە ئاگادار نین هیچ بڕە پارەیەکی یانەی نەورۆز دەستی بەسەردا گیرابێت، و ئەو قسانەی کە گوایە داوامان کردووە پارەمان بە کاش بۆ نەنێرن، دوورن لە ڕاستییەوە.

هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەکەیان کەمترین خەرجیی هەیە بە بەراورد بە یانەکانی تر.

لەبارەی دەسەڵاتی ڕاهێنەرەوە، دڵنیایی دا کە بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاری ڕاهێنەر ناکەن و هەر بڕیارێک بدات بۆ دوورخستنەوەی یاریزان، ئەوان پشتگیریی دەکەن، لە کۆتاییشدا، ئامادەیی یانەکەیانی بۆ هەر هەڵبژاردنێکی داهاتوو نیشاندا و دووپاتیکردەوە،

یانەی نەورۆز موڵكی تاکە کەس نییە.”

سوپاسی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی یەکێتی دەکەین

سکرتێری یانەی نەورۆز سەرەتا باسی لەو پشتیوانییە داراییانە کرد کە لەم ماوەیەدا بەدەستیان گەیشتووە و ڕایگەیاند،

سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بڕی 450 ملیۆن دیناری وەک هاوکاری پێشکەش بە یانەکەمان کردووە و ئێمەش پارەکەمان وەرگرتووە. هیوادارین ئەم هاوکارییانە بەردەوام بن.”

هەروەها ئاشکرایکرد، بڕی 350 هەزار دۆلارمان لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە وەرگرتووە، چەند کەسایەتییەکی یارمه‌تی یانه‌كه‌یان دوایین له‌ وانه‌ عەلی حه‌مه‌ ساڵح و هاوڕێکانی دكه‌ 10 هەزار دۆلار هاوكارییان كردین، هەروەها سوپاسێکی  فاخر هەریری دەکەین کە هاوکارییەکی باشی کردووین.

تاوەکو ئێستا بەبڕی 983 ملیۆن دینار هاوکاری یانەی نەورۆز کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button