ببوورە ناچارین؛ بارسێلۆنا دڵی مارکوس راشفۆرد دەشکێنێت
سێ یانەی گەورە لەسەر هێڵن..

یاریگا –
بارسێلۆنا رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە و ناتوانێت گرێبەستی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی بکاتە هەمیشەیی.
راشۆرد هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لەگەڵ شەیتانە سوورەکان مووچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەند بوو، بەڵام لەپێناو پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاوکەمکردەوە.
راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا بەخێرایی خۆی سەلمانەوە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لە 15 یاریی بە درێسی یانە کاتالوونیەکە بەشداریی 13 گۆڵی کردووە، شەش گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵیشی دروستکردووە و دڵی هاندەرانی یانەکەی بەدەستهێناوە.
ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرە ئینگلیزییەکە بکات بە هەمیشەیی، بەڵام بەهۆی کێشەی مووچە و کەڵەکەبوونی قەرزەکان، لەم قۆناخە ئەستەمە بتوانێت ئەو کارە بکات و پێشبینی دەکرێت راشفۆرد نەتوانێت لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.

بارسێلۆنا ئێستا بە یاسای 4.1 کار دەکات و نەیتوانیووە بگەڕێتەوە یاسای 1.1، لە یاسای 4.1 یانەکە لە بەرامبەر بەدەستهێنانی چوار یۆرۆ بۆی هەیە تەنیا یەک یۆرۆ لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ خەرج بکات، واتا ئەگەر یاریزانێک بە 40 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت بۆی هەیە تەنیا 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بەکاربهێنێت.
بارسا بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەبێت چەند یاریزانێک بە نرخێکی زۆر بفرۆشێت، یاخود مووچەی ئەستێرەکانی تیپەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە، بۆ نموونە یاریزانێکی وەک لیڤاندۆڤسکی مووچەی ساڵانەی 31 ملیۆن یۆرۆیە و گرفتێکی گەورەی بۆ مووچەی گشتی یانەکە دروستکردووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پاری سانجێرمان، بایرن میونشن و یوڤێنتوس بە وردی چاودێری بارودۆخی راشفۆرد دەکەن، ئەگەر بارسێۆنا گرێبەستەکەی درێژنەکاتەوە، یەکێک لەو یانەنە یاریزانەکە بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە.
🚨🚨🚨
BREAKING:
At this stage Barcelona can’t afford to pay Marcus Rashford’s £26m option to buy clause.
He will be available for other clubs to sign at £40m.
PSG, Bayern Munich and Juventus have showed interest.#MUFC #FCBarcelona pic.twitter.com/MF60p1hFmm
— Manutd Addicts (@Manutd_addicts) November 4, 2025



