Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

فیفا خەڵاتی ئاشتی بۆ یەکگرتنی گەلانی جیهان دابەش دەکات

یەکەمجارە فیفا بیر لە خەڵاتێکی لەمجۆرە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ خەڵاتێکی بۆ ئەو کەسایەتییانە داناوە کە رۆڵ لە یەکگرتنی گەلانی جیهان دەکەن.

فیفا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، خەڵاتێک بە ناوی ‘فیفا بۆ ئاشتی’ ئامادەکراوە و لە 5ی مانگی داهاتوو لە پەراوێزی تیروپشکی جامی جیهانی 2026 پێشکەشی کەسایەتییەک دەکرێت.

یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی خەڵاتی فیفا بۆ ئاشتی دابەش دەکات، ئەم خەڵاتە دەدرێتە ئەو کەسایەتییانەی کاری نائاساییان بۆ ئاشتی و یەکگرتنی گەلانی جیهان کردووە. خەڵاتەکە ساڵانە دابەش دەکرێت.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا جەختدەکاتەوە، دەبێ دان بە رۆڵی ئەو کەسایاتییانە دابنێین کە رۆڵ لە کۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی جیهان دەگێڕن؛

لە جیهانێکداین کە رۆژانە ناکۆکی و گرژیی زیاد دەبن. پێویستە دان بە رۆڵی کەسایەتییە ناوازەکان دابنێین کە کار بۆ نەهێشتنی ناکۆکی و کۆکردنەوەی خەڵک و ئاشتی دەکەن.

تۆپی پێی بەرگری لە ئاشتی دەکات، لە جیاتی هەموو کۆمەڵگەی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، خەڵاتی فیفا بەو کەسایەتییانە دەدەین، کە هەوڵی گەورە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button