
یاریگا –
بەسەرپەرشتی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و دامەزراوەی ریال مەدرید، کۆبوونەوەی دەستەی ئەمیندارانی یانەکە بەڕێوەچوو.
دەستەی بەڕێوەبەری دامەزراوەکە پێداچوونەوەیان بە هەژماری دارایی وەرزی 2024-2025دا کرد، لەو ماوەیەدا یارمەتی زیاتر لە 400 هەزار ماڵباتی کەمدەرامەتیان بە بەرنامە و پڕۆژە و چالاکیی جیاواز لە زیاتر لە 100 وڵاتدا کردووە.
لە ماوەی هەڵمەتی 2024-2025دا، 165 پڕۆژەی وەرزشی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری ئیسپانیایان بەڕێوەبرد کە یارمەتی زیاتر لە 12 هەزار گەنج و خێزانەکانیان دا. لە هەمان کاتدا 1013 چالاکی بۆ پێشخستنی وەرزشی پەروەردەیی لە 63 وڵاتدا داڕێژران، کە زیاتر لە 72 هەزار لاو بەشداربوون.
Florentino Pérez preside el Patronato de la Fundación Real Madrid.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) November 5, 2025
بۆ وەرزی 2025-2026، دەستەی ئەمینداری دامەزراوەی ریال مەدرید پلانی کارکردن و پلانێکی ستراتیژی کە گەرەنتی بەردەوامیی پڕۆژەکانیان چ لە ئیسپانیا و چ لە دەرەوەی وڵات، لەگەڵ رەچاوکردنی تایبەت بۆ کەسانی (خاوەن پێداویستی تایبەت، بێ لانە، بێسەرپەرشتان و کەسانی بەساڵاچوو) پەسەند کرد.



