
یاریگا –
کەریم بێنزێما، هێرشەری ئیتیحادی سعوودی، دیارییەکی تایبەتی پێشکەشی هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری لیڤەرپوول کرد.
ئێکیتیکێ، لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام، وێنەیەکی دیارییەکەی بێنزێمای بڵاوکردەوە. کەریم درێسێکی ئیتیحادی بە واژۆ و ژمارەی خۆی پێشکەشی ئێکیتیکێ کرد.
هوگۆ لە ستۆری هەژمارەکەی ئینستاگرام نووسیویەتی؛
سوپاس بۆ کەریم بێنزێمای پێشڕەوم.

چەند رۆژێک پێش ئێستا، ئێکیتیکێ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە، بێنزێما سیمبوولی باڵایەتی و پێی سەرسامە.
بێنزێما لە ساڵی 2022 باڵۆن دۆری بردەوە، ئەوکاتە یاریزانی ریال مەدرید بوو و دوای وەرزێک پەیوەندی بە ئیتیحادەوە کرد.
ئێکیتیکێ لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە ئاینتراخت فڕانکفورتەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوو کرد.



