ناتوانین؛ ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەرگریکارێک دەدات

یاریگا –
ریال مەدرید لە گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس دەکشێتەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ ناکات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ریال مەدرید بڕیاریداوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ مارک گێی بکشێتەوە چونکە بەرگریکارە ئینگلیزییەکە داوای مووچەیەکی زۆر دەکات و یانە ئیسپانییەکەش ئامادە نییە ئەو مووچەیەی پێبدات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، جیا لە داواکاری مووچەی زۆر، مارک گێی دەیەوێت هاوشێوەی کیلیان ئێمباپێ، لە بەرامبەر پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید بەخۆڕایی، بڕە پارەیەکی زۆری وەک شیرنی گرێبەستەکە پێبدرێت و مێرێنگی بەو داواکارییەش رازی نییە.
Premier y Bayern de Múnich toman la delantera por el defensa del Crystal Palace. El Madrid se queda fuera de la ecuación. Su salario, el principal obstáculo
✍️ @edu17burgos
🔗 https://t.co/yHAe7iDIww pic.twitter.com/1jzlInVe9T
— Diario AS (@diarioas) November 6, 2025
مارک گێی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بەسەردەچێت، ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و بێبەرامبەر یانەکە جێدەهێڵێت.
هاوینی رابردوو لیڤەرپوول تەنیا هەنگاوێک لە گواستنەوەی دوور بوو، بەڵام کریستاڵ پاڵآس لە کۆتا ساتەکان بەهۆی نەدۆزینەوەی یاریزانێکی شوێنگرەوە لە فرۆشتنی گێی پەشیمانبوونەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هاوینی داهاتوو لیڤەرپوول و بایرن میونشن هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گێی چڕدەکەنەوە و یاریانەکە لەنێوان ئەو دوو یانەیە یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.



